ئەو خۆراکانەی کە بە رەنگاری ئازار دەبنەوە


ژیان:

دکتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج و شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری باس لە دە خۆراکی بەسود دەکات بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازار کە ئەمانەی لای خوارەوەن:-

- زەنجەفیل: بەکاردێت بۆ ئازار و داخورانی جومگەکان، ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرەت دا، مادەی ئازار شکێن و دژە ھەوکردنی تێدایە.

- توتڕک و شلک: ئەمانە دژە ئوکسیدانت و دژە ھەوکردنیان تیایە ئازار کەم دەکەنەوە.

- ناوکە کولەکە: مادەی مەگنیسیومیان تیادایە بە شێوەیەکی زۆر، کە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی سەر ئێشە لەو کەسانەی شقیقەیان لەکەڵدایە.

-ماسی سەلەمون: ڕێژەیەکی زۆر دژەھەوکەرەکان و ئۆمیگا ٣ تێدایە کەئازاری جومگەکان ناھێڵێت، ھەروەھا جۆری ماسی تریش وەکو تونا، سردین ماددەی ئۆمیگا ٦ یان بەڕێژەیەکی زۆر تیایە کەیارمەتی کەم کردنەوەی ھەوکردن ئەدەن.

-زەردەچەوە: جۆرێکە لە بەھاراتەکان، کە ئازار شکێن و دژە ھەوکردنی تیایە، بینراوە ئەو نەخۆشانەی کە ڕۆماتیزم و داخورانی جومگەیان ھەیە کە ماددەی زەردەچەوەیان خواردووە بە شێوەی سەپڵمینتی (کورکمین )، جوڵەیان باشتر بووە و ئازاریان کەمتر بۆتەوە، بە تایبەتی ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ بیبەری ڕەش دا.ئەتوانرێت ھەمووی تێکەڵ بکرێت لەگەڵ زەنجەفیل دا و بەشێوەی چا بخورێتەوە لەگەڵ ھەنگویندا.

-گێلاس: لەتوێژینەوەیەکدا بینراوە ئەو کەسانەی کە لە پێشبڕکێی راکردنا بەشداربوون و لەپێش ٧ ڕۆژدا لە ڕاکردنەکە شەربەتی گێلاسیان خواردووە بە شێوەیەکی زۆر، ئازاری ماسولکەیان کەمتر بووە لەوانەی کە بەکاریان نەھێناوە، ئەمیش لەبەر ئەوەی ماددەی دژە ئۆکسیدەکانیان تێدایە و ھەروەھا دژە ھەوکردن.

-زەیتی زەیتونی ئەسڵی: ئەمیش وەکو ئازارشکێنەکان کار دەکەن بەتایبەتی لە ئازاری قورگدا، ھەروەھا خاسیەتی نەرم کردنەوەشی تیادایە کەجومگەکان نەرم دەکاتەوەو جوڵەیان ئاسان دەکات یارمەتی ئەو کەسانە ئەدات کە توشی داخورانی جومگەکان و ڕۆماتیزم بوون.

- بیبەری سووری تیژ: ماددەی کاپسایسینی تیایە کەئەو گەرمیەی ئەیاتێ کە لابیبەری سورا ھەستی پێئەکرێت ، زۆر کات لە لەزگەی ئازارا بەکار دێت، ھەروەھا مادەی ئیندۆرفین زیا ئەکات لە لەشدا کە ئازار شکێنێکی سروشتیە.

-نەعنای سەوز: زەیتی نەعنا یەکێکە لەئازار شکێنە سروشتیەکانی کە بەکار دێت بۆ کەم کردنەوەی پێچی سک و ئازاری سک، چای نەعنا کاریگەریەکی زۆر باشی ھەیە لەسەر ئەو کەسانەی تەھەیوجی کۆڵۆنیان ھەیە، یان پێچی سکیان ھەیە، چای نەعنای بەرازیلی یەکێکە لە ھەرە ئازار شکێنە باشەکان.

- شەرابی سوور: توێژینەوەکان دەڵێن کە کاریگەریەکی باشی ھەیە لەکەم کردنەوەی ئازاری پشتی ئەوانەی موشکلەی ئاوسان یان ئینزلاقی دیسکەکانیان ھەیە ئەویش بە مەرجێک لە یەک پەرداخ زیاتر نابێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا خواردنەوەی بەڕێژەیەکی زۆر زیانی گه‌لێک زۆره‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ؛بۆیە باشتره‌ بەکارنەھێنرێت.