ڤیدیۆ؛ پەرواز پرۆمۆی بەرهەمە تازەكەی بڵاوكردەوە

پەرواز حوسێن

ژیان:
خانمە گۆرانیبێژ "په‌رواز حوسێن"، بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆمۆی كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.

 په‌رواز، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی پڕۆمۆی به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌، نووسیویه‌تی" بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆمی كلیپه‌كه‌ ببینن".

گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی په‌رواز به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌ به‌ ناوی (مازا جری) و ، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پرۆمۆی گۆرانیەكە ئەو خانمە نوسیویەتی" گۆرانی گوتن په‌یام گه‌یاندنه‌، دڵنیام په‌یامی گرنگ ده‌گه‌یه‌نم".

پەرواز حوسێن مانگی ڕابردوو کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەھۆی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ، لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوبانگی پەیدا کرد.