کێ بووە سەرۆکی یانەی بایرن میونشن؟


ژیان:

ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەرۆکێکی نوێی بۆ یانەکەی هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یانەی بایرن میونشن هێربێرت هاینه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌شداربووانی كۆنفرانسی ده‌سته‌ی گشتیی یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدرا و به‌مه‌ش به‌ فه‌رمی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ و دەچێتە شوێنێ ئۆلی هۆنس.

ئۆلی هۆنس لەدوای ٤٠ ساڵ لە سەرۆکایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە کۆتاییدا گەیشتە کۆتایی ڕێگەکە و خانەنشینکرا و لەجێی ئەو ‌هێربێرت هاینەر کرایە سەرۆکی یانەکە.

هاینەری ٦٥ ساڵە کە چەند ساڵێکە لە دەستەی بەڕێوەبەرانی یانە ئەڵمانییەکەدایە لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٤ بەرێوەبەری کۆمپانیای ئەدیداس بووە و لەوکاتەشەوە کادرێکی ئیداریی یانە ئەڵمانییەکە بووە.

هاینەر پاش هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یانەکە وتی: زۆر خۆشحاڵم کە بوومە شوێنگرەوەی ئێوە (ئۆلی هۆنس) بوونی من لەم یانەیەدا شانازییەکی گەورەیە، بایرن میونشن باشترین یانەی جیهانە، من ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و بەوپەڕی ڕێز و توانامانەوە لەگەڵ یاریزانەکان بەردەوام دەبین.