نیوزلەندا نووسەرە کوردەکەی ناوێت

بێهرووز بووچانی

ژیان:

وڵاتی نیوزلەندا ڕایدەگەیەنێت: بێهرووز بووچانی نووسەری کورد تەنها مۆڵەتی یەک مانگی هەیە لەناو خاکی نیوزلەندا بمێنێتەوە.

ئاژانسە ئەڵمانییەکان بڵاویانکردەوە: نیوزلەندا مۆڵەتی مانەوەی یەک مانگ زیاتر ناداتە نووسەری کورد بێهرووز بووچانی کە لە خاکی وڵاتەکەیدا بمێنێتەوە.

بێهرووز بووچانی، نووسەر کورد بۆ بەشداری کردن لە "فیستیڤاڵی وشە" دوای زیاتر لە ٦ ساڵ مانەوەی لە دوورگەی مانۆس توانی بچێتە کرایست چەرچ-ی نیوزلەندا.

بەرپرسانی کۆچبەرانی نیوزلەنداش بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە مۆڵەتی ڤیزاکەی تەنیا بۆ یەک مانگە و دەبێت لە وادەی تەواو بوونی وادەی ڤیزاکەی دەبێت خاکی نیوزلەندا جێبهێڵێت.

بووچانی زیاتر لە شەش ساڵە لە دوورگەی مانۆس لە پاپۆ گینانۆ دەستبەسەر بوو، ناوبراو توانی نەهامەتییەکانی کۆچبەران و پەنابەران لەو دوورگەیە بکاتە کتێبێک بەناوی "کەسێکم نیە جگە لە کێوەکان" و توانیشی ببێتە براوەی باشترین کتێب لە ئوستورالیا.

ئەو لە چاوپێکەوتنێدا ڕایگەیاندبوو، کە هیچ کات نایەوێت بگەڕێتەوە پاپوا گینەنۆ و تەنانەت ئوستورالیاش.