سبەینێ یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت


ژیان:
وابریارە سبەینێ یەکشەممە، یەکەم دانشتنی دادگای کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەبچێت لە دادگای سلێمانی.

پەرچەم عەتا، بەرێوەبەری کەمپەینی ببینەو بێدەنگ مەبە، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، سبەینێ یەک شەممە یەکەم ڕۆژی دانیشتنی دادگای تاوانەکان دەبێت لە شاری سلێمانی سەبارەت بە دۆسیەی سێوان قادر و سێ مناڵەکەی کە پار لە رووداوێکی تراجیدیدا ھەر چواریان سووتان.

دەشڵێت"بە ناوی بنەماڵەی سێوان و پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە بانگھێشتان ئەکەین بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەدا، بۆ ھەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و چالاکەوانانی ژنان و چالاکەوانانی مەدەنی و پارێزەران و میدیاکاران و ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی دەربەستی ئەم دۆسیەن، ھیوادارین ئامادە بن لە دادگا".