هەسەدە ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە


ژیان:
هەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو شەڕڤان شەهید بوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانى شەڕى لە ڕۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردەوەو رایگەیاند"هێرش و بۆردومانەکانی میلیشیاکانی تورکیا بۆ سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا بەردەوامە و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی تەلتەمەریان کردووە و ماڵ و جێگای نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانیان کردووەتە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەمانکاتدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانی عەین عیسا و گوندەکانی چواردەوریان کردووە، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکانەوە، دوو شەڕڤان شەهیدبوون.