خۆپیشاندان لە ١٤ پارێزگای ئێران بەردەوامە و ژمارەیەک کەس بریندار بوون


ژیان:
خۆپیشاندان لە ١٤ پاریزگای ئێران بەردەوامە، دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی ‌هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەراندا چەندین کەس برینداربوون و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ  خەڵکی هەر یەک لە شارەکانی( ئیلام، کرماشان، سەرپێڵی زەهاو، ئیسلام ئاوا، گیەلان، جوانڕۆ، کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، بۆکان، میاندواو ، ئورمیە و سەڵماس) هاتنە سەر شەقام و بە نیسبەت بەرزبوونەوەی ٢٠٠٪ی نرخی بەنزین ناڕەزایەتییان دەربڕی.

 بە پێی راپۆرتەکە لە شارەکانی سنە و کرماشان هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە ٢ کەس و لە کرماشانیش ٥ کەس بریندار کراون، هاوکات هەر لە شاری سنە ١٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی ئەو شارە گوازراونەتەوە.