میسی: شێوازی یاریمان گۆڕاوە شتی نوێ تاقی دەكەینەوە


ژیان: 
ئەستێرە و كاپتنی ئەرجەنتینی رایگەیاند، راهێنەرەكەی چەندین تاكتیكی نوێی تاقی كردووەتەوە و باس لەوەش دەكات كە بردنەوەیان لە بەرازیل گرنگی خۆی هەیە بۆ داهاتووی هەڵبژاردەكەیان. 

لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاری سۆپەر كلاسیكۆ، بە ئەنجامی یەك گۆڵی بی وەڵام، رایگەیاند "بردنەوەكەمان زۆر گرنگ بوو، لەبەر چەند هۆكارێك، هەمیشە بردنەوە لە بەرازیل گرنگە بەهۆی ململانێی نێوانمان، كە بەمدواییە زۆرتر هەستی پێدەكەین، ئەم بردنەوەیە بۆ داهاتووش زۆر باشە، چونكە باشترمان دەكات بەر لەوەی دەست بە پاڵاوتنەكانی مۆندیال و كۆپا ئەمریكا بكەین. ئێستا تیپێكی زۆر یەكگرتووین".

ئەو هەرچەندە لە چەند یاری دۆستانەی رابردوو هەڵبژاردەكەی بەشداری نەكردووە باس لەوە دەكات كە تیپەكەیان لە ئێٍستادا گۆڕاوە لەو بارەیەوە دەڵێت: راهێنەر چەندین شتی نوێی تاقی كردووەتەوە و ئێمە ئێستا گۆڕاوین و ئاستمان زۆر باشە و تیپەكەشمان یەكگرتووە.