ئەمریكا هەڕەشەكردنی لە ئێران دەست پێكردەوە


ژیان: 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەكە لە دیڤید گۆڵدفین، سوپاسالاری هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵات، لە دوو لێدوانی جیاوازدا هەڕەشەیان لە وڵاتی ئێران كرد. 

گۆڵدفین، وتی "كاتێك فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان یان مووشەكێك لە ئێرانەوە دەتەقێنرێت ئەوكات كاتێكی گونجاو نابێت بۆ چارەسەكردنی سكاڵا و گلەیی و گازندەكانی رابردوو، كاتی گونجاو ئێستایە.. ئەمڕۆ". 

ئەو وتیشی "هیچ وڵاتێك ئەوەی لە بەردەست نییە تا بەتەنها بەرگری لەخۆی بكات، بەڵام بەیەكەوە هەموو پێداویستییەكانمان هەیە بۆ بەرگریكردنی بەكۆمەڵ".

هاوكات هەر ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كرد كە سنورێكی كۆتایی بۆ پێشێلكاریەكانی ئێران دابنرێت و داواشیكرد چیتر ریگا نەدرێت ئەو وڵاتە پێشیڵكاری بكات.