وەزارەتی پەروەردە رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە


ژیان: 
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەنگۆی مانگرتنی خوێندكاران و فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی رەتكردەوە و راشیگەیاند ئەو دەنگۆیە دورە لە راستیەوە. 

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "وەزارەتی پەروەردە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە لە پەڕە نافەرمیەكانەوە بڵاوكراونەتەوە و باس لە مانگرتنی خوێندكاران و فەرمانبەران لە دەوام و خوێندن دەكەن".

 ئەو وەزارەتە بۆ ئەوەی خوێندكاران و فەرمانبەران بە هەڵە نەبرێن داوایان لێدەكات بۆ هەر هەواڵێك چاودێری ماڵپەڕو پەڕەی فەرمی وەزارەتەكە بكەن و پشت بە پەڕە نافەرمیەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نەبەستن.