مەزڵوم عەبدی: توركیا بە چەند زیندانیەكی داعش هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات


ژیان: 
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند سەرۆكی توركیا بە چەند زیندانیەكی داعش هەڕەشە لە ئەوروپا و وڵاتان دەكات ئێمە بەڵگەی زیندومان هەیە هە تیرۆریستانی دژی باكوری سوریاش بەكار هێناوە. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند "سەرۆكی توركیا بە چەند زیندانیەكی داعش هەڕەشە دەكات، ئێمە بەڵگەمان هەیە ئاشكرای دەكات توركیا چەندین تیرۆریستی داعشی لە دژی باكوری سوریا بەكارهێناوە".

ناوبراو لەهەژماری خۆی لە تویتەر وتیشیی "بۆ وەستانی هەڕەشەكانی توركیاو پیلانەكانی لەسەر جیهان و دەرخستنی ڕووی ڕاستی توركیاو بنیاتنانی دادپەروەری، پێویستە دادگایەكی نێودەوڵەتی لە باكوری سوریا دروست بێت لەو جێگایەكی كە داعش دڕندەترین تاوانی تێدا ئەنجامدا".