دووو پەرلەمانتار كۆمپانیای بەرێز بە "گەندەڵی" تۆمەتبار دەكەن


ژیان: 
دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە و تیایدا كۆمپانیای (بەڕێز) ئەنجامدەری  چەندین گەندەڵی گەورە تۆمەتبار دەكەن.
 

هەریەكە لە  عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و  دابان محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی (14) خاڵییان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و كۆمپانیای (بەڕێز) كە مەلا یاسین خاوەنداری دەكات بەچەندین گەندەڵی لە پڕۆژەكانیدا تۆمەتبار دەكەن. 

 ئەوان لە یاداشتەكەدا باس لە جۆری "گەندەڵیەكان" دەكەن كە هەریەكە لە "تەواو نەكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبون و گۆڕانكاریكردن لە نەخشەی خانوەكان و گۆڕینی روبەری سەوزایی و خزمەتگوزاری پڕۆژەكان  و فرۆشتنەوە پڕۆژەی مۆڵەت پێدراو بە وەبەرهێنەری دیكە بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار".

ئەو دوو پەرلەمانتارە كۆمپانیاكە تۆمەتبار دەكەن بەوەی كەچەكی پارەی بەناوی دروست كردنی 900 خانو بۆ كەسوكاری شەهیدان وەرگرتووە بەڵام خانوەكان نازاندرێت لە كام پڕۆژەیە دروست كراون. 
دەقی یاداشتەكە: