ژیان:
راوێژكارێكی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران وەك عێرق و لوبنان نیە و ریچگەش نادەین خەڵكی بارودۆخی ئێران بشێوێنن و هەركەس ئەو هەوڵە بدات روبەڕوی دەبینەوە.
حوسامەدین ئاشنا، راوێژكاری حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاند: رێگە بە راگەیاندنی بەكرێگیراو نادەین چارەنوسمان دیاری بكات بۆیە روبەرویان دەبینەوە.
ناوبراو وتیشی: مونافیقەكان لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران جارێكی تر هەڵەیەكی ستراتیژییان كردەوە، ئێران وەك لوبنان و عێراق نیە و رێگەش بە خەڵكانی دیكە نادەین دۆخی ئێران تێك بدەن.
ئەو وتانە لە دوای ئەوەهات كە ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكانی ئێران ئاستێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینی و لە زۆرینەی شارە گەورەكانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە زۆرێك لە شوێنەكان توندوتیژی لیكەوتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 9 كەس لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە.