ئێران ئینتەرنێتی لە وڵاتەكەی بڕی


ژیان: 
ئێران نیتەرنێتی لە وڵاتەكەی بڕی و ژمارەی كوژراوانیش لە سەرتاسەری ئێران روو لە زیابونە بە كۆی گشتی ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 19 كەس. 

بەهۆی فراوانی  خۆپیشاندانەكانی شارەكانی ئێران حكومەت بڕیاریدا ئینتەر نێت لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە رابگرێت، تا ئێستاش ژمارەی قوربانیەكان گەیشتووە بە 19 كوژرا ژمارەیەكی زۆریش بریندار هەیە بەلام بریندارەكان لە ترسی دەستگیر كردن ناچنە نەخۆشخانەكان. 

خۆپیشاندەرانی ئێرانی بەنزینخانەكان و بانكەكان بە ئامانج دەگرن و لە زۆرێك لەو شارانەی خۆپیشاندانی تیادا هەبووە ئەو هێرشانە ئەنجام دراوە.