كارەبای سلێمانی: لە 10 مانگدا 19 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با زیادیكردوه‌


ژیان:
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی رابردوودا نزیكەی 19 هەزار هاوبەشی كارەبا زیادیكردووە.

 لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا 31/10/2019 له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی نزیكه‌ی 19 هه‌زار به‌شداری تازه‌ كاره‌بایان وه‌رگرتوه‌ و كۆی گشتی به‌شداربوانی كاره‌باش گه‌شتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 604 هه‌زار به‌شدار بووی كاره‌با".

دەشڵێت" به‌پێی ئاماره‌كانی به‌شی فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ ماوه‌ی نێوان 1/1/2019/ تا 31/10/2019 له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی 18970 به‌شداربووی تا كاره‌بایان وه‌رگرتوه"‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌ی بەڕێوەبەرایەتییەكە‌" كۆی گشتی به‌شداربووانی كاره‌با له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی گه‌یشتوه‌ته‌ (604.469) به‌شدار بووی كاره‌با، له‌ ژماره‌یه‌ش (507.927) هاوبه‌شی ماڵانن و (70.418) هاوبه‌شی بازرگانی و (7,503) هاوبه‌شی پیشه‌سازیی و (10.241) هاوبه‌شی كشتوكاڵی و (7.380) هاوبه‌شی میری (حكومین)".