دووەمین فێستیڤاڵی کوردستان بۆمیوزیک وگۆرانی لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت


ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە بەشداری ژمارەیەک گرووپی میوزیکی هەرچوارپارچەی کوردستان و کوردانی تاراوگە، دووەمین فێستیڤاڵی کوردستان بۆ میوزیک و گۆرانی ئەنجامبدەدات.

بەڕێوبەرایەتی گشتی و ڕۆشنبیری هەولێر ڕۆژانی  ١٨تاوەکو ٢٠ ی ١١ی٢٠١٩ دووەمین فێستیڤاڵی کوردستان بۆ میوزیک و گۆرانی لەشاری هەولێر ئە‌‌نجام دەدات.

فێستیڤاڵەکە بە بەشداری سێ گروپ بەرێودەچێت لەباکوری کوردستان گروپی میوزیکی سەرحەدێ ئامادەی فێستیڤاڵەکە دەبن؛ گروپی میوزیکی ڕوناکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، گروپی میوزیکی کۆما سەرخۆ بوون کە خاوەنی سێ ئەلبومی گۆرانین بەرهەمەکانیان لەم فێستیڤاڵەدا پێشکەش دەکەن؛ لەباشوری کوردستانیش گروپەکانی میوزیکی دهۆک؛ کەرکوک، سلێمانی،هەولێر هەڵەبجە ئامادەی فێستیڤاڵەکە دەبن.

فێستیڤاڵەکە ڕۆژانە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەهۆڵی ڕۆشنبیری هەولێربەڕێوەدەچێت و هەرسێ گروپ بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.