ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری سەنگەر سەیدقادر
ئابوری ئێران ئابوریەكی خۆژینە و زۆرینەی بەرهەمەكانی ناوخۆین و علی خامەنەئی لە ڕێگەی چوار ئیمبراتۆریەتی ئابوریەوە كە ئەوانیش ( دامەزراوەی ستاد و قودسی ڕەجەوی و خاتم لانبیاء و مستضعفينە) دەستی بەسەر سەدا 60%ئابوری ئێراندا گرتووە و بەپێی بەیانامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا خامەنەئی خاوەنی 200ملیار دۆلارە.
بەهۆی قۆرخكردنی ئابوری ئێران لەلایەن خامەنەئی و موجتەبای كوڕیەوە دۆخی ئابوری ئێران لەبەرامبەر سزاكانی ئەمەریكا دا خۆی ڕانەگرت و لە لێواری داڕووخاندایە چونكە سزاكان سیاسین و خودی علی خامەنەئی و سوپای پاسدارانی كردوەتە ئامانج.
-دۆخی ئابوری ئێران بەژمارە :
١- داهاتی نیشتمانی ئێران : 458.5 مليار دۆلارە
٢- گەشەی بەرهەمی ناوخۆی 2019 : -9.5%
٣- ڕێژەی قەرزەكان لەسەدا 30.7% داهاتی نیشتمانی پێكدەهێنێت كە بڕەكەی 138ملیار دۆلارە
٤- هەڵئاوسانی ئابوری ئێران : 35.7%
٥- بڕبڕەی پشتی ئابوری ئێران نەوت و غازە كە ئێستا ڕۆژانە 200-350 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات لە كاتێكدا پێش سزاكانی ئەمەریكا ڕۆژانە نزیكەی ٢ ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد.
٦- بودجەی ئێران لە ساڵی 2019بەڕێژەی سەدا 18% كەمیكردوە، داهاتی ساڵانەی سوپای پاسدارانیش لە 14ملیار دۆلاری ساڵانەوە دابەزیوە بۆ ٨ ملیار.
ئەم قەیران و دۆخە ئابوریە سەختەی ئێران جگەلەوەی خەڵكی توڕە كردوە هاوكات ناكۆكی قوڵی خستوەتە ناو بلۆكەكانی بەرژەوەندی ئێران و شەڕی كۆكردنەوەی زۆرترین داهات دەكەن.
لەسەرئاستی دەرەكیش سزاكانی ئەمەریكا و خراپی دۆخی ئابوری ئێران وایكردوە كە وەك ڕابردوو سوپای پاسداران نەتوانێت هاوكاری ملیشیاكانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و فەلەستین بكات.