چۆن ڕۆناڵدۆی بەرازیلی لەژیانی هەژارییەوە گەیشتە لووتکە؟


ژیان:
ناوی تەواوی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
١٨ی ئەیلوولی ١٩٧٦ لە رِیۆ دی جانیرۆی وڵاتی بەرازیل لەدایک بووە.
بەناوی ئەو دکتۆرەوە ناونراوە کە یارمەتی لەدایک بوونی داوە و ناوی (رِۆناڵدۆ ڤالانتی) بووە.
باوک و دایکی ناویان (نیلۆ) و (سۆنیا) بووە
لەدوای خوشکی (یۆن) و براکەی (نیلیۆ جۆنیوەر) ھاتۆتە دونیا.
باوکی رِۆنالدۆ کورِە گەورەی خێزانێک بووە کە لە حەوت برا پێک ھاتبوون، بەھۆی کەم دەرامەتیەوە لەسەر دەستی شتومەکی فرۆشتووە و نەیتوانیووە بچێ بۆ قوتابخانە.
باوکی رۆناڵدۆ دواتر چۆتە کۆمپانیایەکی تەلەفۆن لە رِیۆ، لەوێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا) ی دایکی رِۆناڵدۆی ناسیووە و لە ساڵی ١٩٧١ز دا هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە.
رۆناڵدۆ کاتێک کە تەمەنی گەیشتە یازدە ساڵ، دایک و باوکی لێک جیابوونەوە
باوکی ھانی رِۆناڵدۆی دەدا بۆیاری تۆپی پێ، بە پێچەوانەی دایکی کە رقی لەو یاریە بوو
ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی کروزێرۆی بەڕازیلی لە وەرزی (١٩٩٣-١٩٩٤)دا یاری کردز
لەویانەیە سەرنجی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلی (کارلۆس ئەلبێرتۆ کاریرا) ی رِاکێشا، بۆیە ھێنایە نێو ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە جامی جیھانیدا، پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ دا چووە ڕیزی یانەی بی ئێس ڤی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی، بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە یاری کرد، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری ئینگلیزی (سێر بۆبی ڕۆبنسون)، کاتێک کە سێر بۆبی ڕۆیشت بۆ مەشقدانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، ڕۆناڵدۆشی لەگەڵ خۆی برد بۆ یانە کاتالۆنییەکە.
 لە ساڵی ١٩٩٨ دا بەشداری جامی جیھانی کرد، ھەڵبژاردەی بەڕازیل پلەی دووەمی بەدەست ھێنا. دوای دۆڕانی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی (٣–٠).
لە وەرزی ١٩٩٩/١٩٩٨ ، بەھۆی پێکانێک کە بەر چۆکی ڕۆناڵدۆ کەوت، بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یانەکە دابڕا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ دا جارێکی تر ھاتەوە نێو یاری، کە یارییەکە لە نێوان ئینتەرمیلان و لاتسیۆ بوو، بەڵام ھەر دوای حەوت خولەک جارێکی تر چۆکی تووشی پێکان بووە.
بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێی ٢٠٠٢ز دا کرد بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەھۆی ئەوەش بوو بە پاڵەوانی جیھانی و گۆڵکاری جامی جیھانی بەکۆی ھەشت گۆڵ.
توانی ببێت بە یەکەم یاریزان کە ژمارەی پێوانەیی بشکێنی و لە شەش گۆڵ زیاتر تۆمار بکات، کە لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٧٤ دا تۆمارکرابوو.
ڕۆناڵدۆ لەساڵی ٢٠١١ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی کورنتاثی بەڕازیلی ھێنا و ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد لە ژیانی وەرزشی. 
ڕۆناڵدۆ لەئێستادا خاوەنی یانەیەکی ئیسپانیە بە ناوی ڤەلەدوەلید دوای کڕینەوەی جارێکیتر گەرایەوە بۆ خولی لالیگا.