ئاماری قوربانیانی هاتووچۆ لەهەرێم بڵاوکرایەوە

بزانە چەند کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی
ڕووداوی هاتوچۆ

ژیان:

وتەبێژى هاتوچۆى هەرێم دەڵێت: لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ 655 کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە، ئاماژە بەوەشدەکات 63%ى ڕوداوەکان بەهۆى خێرایی شۆفێرانەوە بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم ئاماری قوربانییانی ڕوداوەکانی هاتوچۆی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 328 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەو ڕووداوە هاتوچۆیانەوە 655 كەس گیانیانلەدەستداوە و چوار هەزار و 844 کەسیش برینداربوون.

وتیشی: 63%ی ڕووداوەکان بەهۆی خێرایی شۆفێرانەوە ڕویانداوە، 33%یشیان بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرقاڵبوونی شوفێران بە بابەتی لاوەکییەوە بووە.