وێنە؛ ئەو بووکەی بەهۆی وێنەی ئەڵقەکەیەوە کەوتە دۆخێکی نەخوازراو


ژیان:

خانمان کاتێک دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە یەکێک لەو شتانەی کە زۆر گرنگە لایان ئەو ئەڵقەیەکە کە لەلایەن پیاوی خەونەکانیانەوە دەکرێتە دەستیان، بەڵام ئەم بووکەی کە ئێمە باسی لێوە دەکەین ئەڵقەکەی تووشی دەردەسەری کرد.

بووکێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە زۆر دڵی بە ئەڵقەکەی خۆش دەبێت وێنە ئەڵقەکەی پۆست دەکات، بەڵام بەکارهێنەران بەتووندی رووبەرووی ڕەخنەی دەکەنەوە.

ئەو ئەڵقەیەکی کە بووکەکە پۆستی کردووە، ئەڵقەیەکی درەوشاوە و جوانە کە تێیدا چەندین پارچە ئەڵماس و نقێم و نەخشی جوان-ی لەسەر دەبیندرێت.

بەڵام بەهۆی بەکتریای ژێر نینۆکەکانی خانمی بووک دووچاری دۆخێکی نەخوازراو دەبێتەوە و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە کەسێکی ناتەندروست و بێ ئاگا ناویان بردووە و کۆمێنت بارانیان کردووە.