ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوامن

٤ کەس بوونە قوربانی لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا
دیمەنێک لە رووداوەکە

ژیان:

لە دوو ڕووداوی ھاتوچۆدا لەسنوری قەزای بەردەرەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.

عەلی سەلیم پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) لە دهۆک پێی ڕاگەیاندین: روداوی یەکەم لەسەر رێگای رۆڤیا - چڕە لەسنوری پارێزگای دھۆک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بچووک رویداو بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: روداوی دووەم لە گوندی چەمە سەر بە قەزای بەردەرەش بووە کە تێیدا کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وتەبێژى هاتوچۆى هەرێم ڕایگەیاند: لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ 655 کەس بەهۆى ڕوداوى هاتوچۆوە گیانیانلەدەستداوە.