كۆمپانیایەك پێویستی بە كەسێكە حەشیش بكێشێت


ژیان: 
كۆمپانیایەكی ئەمریكی پێویستی بە كەسێكە بۆ تاقیكردنەوەی جگەرەی حەشیش لەبەرامبەردا موچەیەكی زۆری بۆ تەرخان دەكات  چەند مەرجێكیشی بۆ ئەو كارمەندە هەیە. 

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بریتانی رایگەیاند كۆمپانیایەكی ئەمریكی پێویستی بە كەسێكە پیشەیەكی دەگمەن بەڕێوەببات، بۆ تاقیكردنەوە و كێشانی هەموو جۆرەكانی ماریجوانا (شەدانە).

ئەو كۆمپانیایە پێویستی بەو كەسەیە كە مۆڵەتی پزیشكی هەبێت بۆ كێشانی ئەو مادەیە مانگانە بە بڕی 3 هەزار دۆلار موچەی دەداتێـ لە بەرامبەردا هیچ پێویست بەوە ناكات گرێدراوی دەوام ببێت لە ئۆفیسدا بەڵكو لە ماڵی خۆیەوە وچاودێڕی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكات و وەڵامی كۆمێنی هاوڵاتیان بداتەوە بە گرتەی ڤیدیۆیی كە لە 60 چركە تێپەڕ نەكات. 

رێكخراوەكە كاری ئەو كەسەشی بلەوە ئاشكرا كردووە كە رای خۆی لەسەر بەرهەمەكانیان بداتە كۆمپانیا و هاوڵاتیان بەبێ لایەنداری بۆ هیچ بەرهەمێك. 

ئەوە جگە لەوەی كە پێویستە كارمەندەكە تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت، دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بێت، مۆڵەتی یاسایی هەبێت، شارەزاییەكی بەرفراوانی هەبێت لە ماریجوانا.