ڕۆژی ١٧ نۆڤێمبەر، ئەمریکییەکان لەگەڵ مریەم ڕەجەوی کۆبوونەتەوە


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری لوقمان غەفوور

سەر لە بەیانی ١٧ ی نۆڤێمبەر جەنەرال جیمز جۆنز ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ناتۆ، سەردانی مریەم ڕەجەوی پێشڕەوی مجاھیدینی خەڵقی ئێرانی کردووە لە ئەلبانیا.

لەو چاوپێکەوتنەدا ڕەجەوی سوپاسی ئەمریکای کردووە کە پاڵپشتی تەواوی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکات دژی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی کە ٤٠ ساڵە بە دیکتاتۆری ماوەتەوە.

بێ زانیاری زیاتر لەسەر دیدارەکە ھەمان ڕۆژ دوای دیدارەکە کۆبوونەوەکی فراوانی بە سەرکردەکانی مجاھید کردووە.

ئێوارەی ھەمان ڕۆژ چاوی بە دوو دپلۆماتکاری فەرەنسی کەوتووە و داوای لێکردوون فەرەنسا پشتگیری خۆپیشاندانەکان بکات و بێدەنگی ھەڵنەبژێردرێت.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە