هاوڕێیەكی هازارد دەڵێت ئەو یاریزانە زۆر تەمبەڵە


ژیان: 
هاوڕێیەكی هازارد رایدەگەیەنێت و یەكێكە لە باشترین یاریزانانی جیهان، بەهرەیەكی باوەڕپێنەكراوی هەیە، بەڵام زۆر تەمبەڵە، ئەو نایەوێ مەشق بكات، هەمیشە دوادەكەوت بۆ ئەوەی كەمتر مەشق بكات.

جۆن ئۆبی میكێل، یاریزانی نایجیری، هاوڕێیەكی پێشووی ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیكی یانەی ریال مەدرید، لەبارەی هازاردەوە دەڵێت: هازارد زۆر تەمبەڵە، قەت حەزی لە مەشق و راهێنان نییە.

ناوبراو كە ئێٍستا یاریزانی یانیە ترابزۆنی توركیە رایگەیاند "ئیدین یەكێكە لە باشترین یاریزانانی جیهان، بەهرەیەكی باوەڕپێنەكراوی هەیە، بەڵام زۆر تەمبەڵە، ئەو نایەوێ مەشق بكات، هەمیشە دوادەكەوت بۆ ئەوەی كەمتر مەشق بكات".

ئەو كە ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ ئەو ئەستێرە بەلجیكیەی یاری كردووە دەشڵێت "ناڵێم هازارد لە ئاستی لیۆنێل مێسی دایە، بەڵام كاتێك تۆپ دەگاتە بەر قاچەكانی دەتوانێت هەر شتێك بكات كە بیەوێ".

ئەو لە بارەی مەشقەكانی هازاردەوە دەڵێت "زۆر سەیرە، هازارد تەمبەڵترین یاریزانی جیهانە، كەچی لە زۆربەی یارییەكاندا بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشان دەكرا".