وەزیری دارایی داوا دەكات 3 موچەی كۆتایی ئەمساڵ پاشەكەوت بكرێت


ژیان: 
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند وەزارەتی دارایی كە وەزیرەكەی گۆڕانە پێشنیاری كردووە كە 3 موچەی كۆتایی ئەمساڵی 2019 پاشەكەوت بكرێت بۆ ئەوەی سیستەمی دابەشكردنی موچە لە ساڵی داهاتوو رێك ببێتەوە. 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان،  رایگەیاند: ئەم كابینەیە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا كۆتایی ساڵیش دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات. 

ئەو رونیدەكاتەوە كە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردوە موچەی مانگەكانی ١٠ و١١و١٢ و موچەی مانگێكی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەكەت.

ناوبراو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەشڵێت:  ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم كابینەیەش نەیتوانی مانگێك موچە پێش بخات بەڵكو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەكاتە دیاری پاشەكەوت.