رۆناڵدۆ پێكانی خۆی راگەیاند


ژیان: 
كریستیانۆ رونكردنەوە لەسەر هێنانەدەرەوەی لە یاریەكانی خولی ئیتاڵی دەكات و رایدەگەیەنێت كە ئەو پێكانی هەیە و ئامادە نیە بە شێوەیەكی باش یاری بكات. 

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی یۆڤانتۆس رونكردنەوەی لەسەر روداوەكانی دوا یاریەكانی لەگەڵ یوڤی كرد و باسی لە دانیشاندنی كرا لەلایەن راهێنەرەوە لە یاریەكەی میلان و لەو بارەیەوە دەڵێت:  گۆڕانكاری پێكردنم بەرامبەر بە میلان هیچ شتێكی ئەوتۆ نییە، كاردانەوەكانیشم لەدوای گۆڕانكاری پێكردنم هیچی تێدانەبوو، من سێ هەفتەیە باش نیم.

ئەو رونیكردەوە  "هەوڵ دەدەم یارمەتی تیپەكەم بدەم، هەمووان دەزانن كە من نامەوێ گۆڕانكاریم پێبكرێت، بەڵام لەوەتێدەگەم كە من لەو دوو یارییەی رابردوو باش نەبووم، بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەنەبووم".

ئەستێرە پرتوگالیەكە باسی لەوەش كرد: من ئێستا بەرێژەی ١٠٠٪ ئامادەنیم، بەڵام بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای ساڵی داهاتوو بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەدەبم.