پۆمپیۆ: سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عێراقیانەدا دەسەپێنین کە تێوەگلاون لە گەندەڵی


ژیان:
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا پاڵپشتی سەقامگیری عێراق دەكات، دەشڵێت"سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عێراقیانەدا دەسەپێنین کە تێوەگلاون لە گەندەڵی".

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەین، دەبێت ئێران رێز لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بگرێت و بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیش پێشێلکارییە بەرامبەر خەڵکی ئەو وڵاتە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریكا پاڵپشتی سەقامگیری عێراق دەكات و بەردەوامیش دەبێت لەسەر هەواڵەکانی بۆ رێگریکردن لە دروستبوونەوەی داعش".

وتیشی: هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی لە عێراقدا تێوەگلاون بە گەندەڵی و سزایان بەسەردا دەسەپێنن.