وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەمریکا و ڕووسیا بەشێک لە بەندەکانی رێکەوتنەکانیان جێبەجێ نەکردووە


ژیان:
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ڕووسیا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: ئەمریکا و ڕووسیا تەواوی بەندەکانی ناو ڕێککەوتنیەکانیان لەبارەی سووریاوە جێبەجێ نەکردووە.

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتارێکیدا لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی: ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا، لەڕووی نووسراوەوە لەلایەن تورکیاوە کرایە دانووستان.

ئاماژەی بەوەشدا: هەردوو وڵات کە بۆ رێککەوتن هاتنە پێشەوە لە تورکیا، نەیانتوانیوە تەواوی ئەو بەندانەی لە ڕێککەوتن نامەکەدا هاتووە جێبەجێ بکەن، بەڵام دەبوایە جێبەجێیان بکردایە.

وتیشی: ئەوەی لە رێککەوتننامەکەدا کەوتە سەر شانی تورکیا، وەک خۆی جێبەجێی کردووە، لەمە بەدواش هەر بەردەوام دەبێت بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکانەوە، بەڵام گەر ڕەوشەکە هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش دەست دەکەینەوە بە هێرشە سەربازییەکانمان.

ناوبراو ڕەخنەی لەو کەسانەش گرت کە تورکیا بە دەستپێکەری جەنگەکان ناو دەبەن و دەڵێت: نە بەهار عەرەبی، نە بابەتەکانی میسر و تونس و سووریا، تورکیا دەستیپێنەکردوە.