رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا


ژیان:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/11/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.