كارگەیەكی قیر بەهۆی سەرپێچییەوە لە سلێمانی داخرا


ژیان:
قایمقامیەتی سلێمانی داخستنی کارگەیەکی قیڕی بەھۆی پابەندنەبونی بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، تێیدا تابان محەمەد، سەرۆکی لێژنەی ژینگەی سەر بە لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاندووه‌"بەھۆی پابەندنەبوونی بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و پیسکردنی ژینگە، لێژنەکان کارگەی قیڕی (ئاکار)ی لەکانی شەیتانی سنووری شاره‌دێی بازیان داخست".

دەشڵێت" نه‌بوونی سەوزایی و سیاج بۆ کارگەکە و بەکارھێنانی ئاو لەکەسارەکەدا کە دەبێتە تۆزێکی زۆر لەناو کارگەکەدا و ‌ژینگە پیس دەکات، ئەو ھۆکارانەن کە بوونە ھۆی داخستنی کارگەكه‌".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌" بەپێی ڕێنماییەکانی کارکردن لەکاتی مۆڵەت پێدان بە کارگەکان، ڕواندنی درەخت و چاندنی ڕێژەیەک سەوزایی دەکرێت بە مەرج بەسەریەوە، بۆیە پێویستە پێوەی پابەند بێت، بەڵام کارگەی قیڕی ئاکار پابەند نەبووە و سەرپێچی کردووە".