توركیا سنوری شەنگالی بۆردومان كرد


ژیان: 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆمبارانی بارەگایەكی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە (یەبەشە)، لە كۆمەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی سنونیان كرد.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان ٥ شەڕڤان برینداربوون بەڵام هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە و بەڵام ترسێكی زۆری لەلای خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە. 

هەرچەندە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام زانیاریەكان باس لەوە دەكەن كە مەترسی دووبارە كردنەوەی هێرشی تریان هەیە بۆسەر بارەكاكانیان. 

 

نوێ كراوەتەوە...