ڕووسیا منداڵە داعشەکانی وەرگرتەوە

ئەو منداڵانەی کە گەڕێندراونەتەوە ڕووسیا

ژیان:

وڵاتی ڕووسیا ٣٢ منداڵی داعشی لە عێراق وەرگرتەوە کە لەماوەی ڕابردوودا لە زیندانەکانیدا ڕایگرتبوون.

شەوی ڕابردوو  وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ئاشکرایکرد: وڵاتەکەیان ٣٢ منداڵی داعشی لە زیندانەکانی عێراق وەرگرتوەتەوە و سەرجەمیان گەڕێندراونەتەوە ڕووسیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵانەی بۆ ڕووسیا گەڕێندراونەتەوە، لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریدان.

زانیارییە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن، دایکانی ئەو منداڵانە بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان لە دادگاکاندان.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ١٢٢ منداڵی داعش بۆ رووسیا گەڕێندراونەتەوە کە تەمەنیان لەنێوان ١ بۆ ١٢ ساڵدایە، بەپێیەی بەشێکی زۆری ئەوانەی لەناو داعشدا بوون خەڵکی ڕووسیان.