لە توركیاوە زیاتر لە 1300 پەنابەر چونە یۆنان


ژیان: 
لەڕۆژی هەینی رابردووەوە تا دوێنێ، 1350 كۆچبەر لە وڵاتی توركیاوە بەدەریای ئیجەدا چونەتە وڵاتی یۆنان، ئەوەش كێشە بۆ ئەو وڵاتە دروست دەكات.

رێكخراوی لوتكە لەزارپی میدیاكانی یۆنان بڵاویان كردەوە هێزە ئەمنیەكان توانیویانە 658 كۆچبەر رزگاربكەن و 730 كەسی تریش گەیشتوونەتە دەریای ئیجە.

حكومەتی یۆنان چەندینجار رایگەیاندبوو كە ژمارەی پەنابەر لە وڵاتەكەیان زۆر زیادیكردووەو چی تر لە توانای گلدانەوەی كۆچبەرانیان نییە، ئەم لێشاویە كۆچبەرانیش ئەو وڵاتە رووبەڕوی قیەرانی پڕبونی كامەپەكان دەكاتەوە.