دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری نەینەوا پەسەندكرا


ژیان:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی مەنسوور مەرعید پارێزگاری نەینەوای پەسەند.

ئەمڕۆ (سێشەممە 19-11-2019) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری پەسندکرد.

مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری دورخراوەی نەینەوا رایگەیاندوە"پڕۆسەی دەنگدانەکە بۆ لەکارلابردنم نایاساییە و ناکرێت جێبەجێ بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر بنەمای بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کە مانگی رابردو دەریکردن بۆ لێپرسینەوە لە هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

مەرعید لە دوای لەكارلادانی پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەسەر ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی مووسڵ وەك پارێزگاری نەینەوا دەستبەكاربوو.