بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکە بۆ ژیان ئاشکرادەکات

مۆزەخانەی سلێمانی

ژیان:
بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاری نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی بەردەوامە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی گەلەرییەکن لە مۆزەخانەکە.

هاشم حەمە عەبدوڵا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "پرسیاری خەڵک"ی وێب تیڤی ژیان ڕایگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی گەلەرییەکین لە مۆزەخانەکە و گەلەرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی پێش مێژوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەیی دوو هەفتەی تر کاروباری نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکەی تەواو دەبێت و دواتر لەمەراسیمێکدا بەشێوەیەکی فەرمیی مۆزەخانەکە دەکرێتەوە.

بەرنامەی پرسیاری خەڵک بەرنامەیەکی رۆژانەیە و سەرجەم ڕۆژانی هەفتە جگەلە رۆژی هەینی لەلایەن ڕۆژنامەنووس بڵند نەژادەوە ئامادەو پێشکەش دەکرێت لە وێب تیڤی ژیان.

"