عادل عەبدولمەهدی کام وەزیرانە دوور دەخاتەوە؟

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق

ژیان:

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانى عێراق دەچێتە پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی ئەو گۆرانکارییانەی لە کابینەکەیدا دەیکات.

ئەمڕۆ سێشەممە سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی و بنەڕەتی لە کابینەکەیدا بکات و چەند وەزیرێک لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە.

وتیشی: ئەو هەنگاوەش بەشێکە لە چاکسازییەکان و یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپێشاندانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆک وەزیران سورە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاریییەکان دەبێت بەدەربێت لە میکانزمی بەش بەشێنە و دەستێوەردانی لایەنە سیاسییەکان.

وتەبێژەکەی نوسینگەی عادل عەبدولمهەدی ئاشکراشی کرد، سەرۆک وەزیران لیستێکی لەو وەزیرانە ئامادە کردووە کە دەیەوێت لە پۆستەکانیان دووریان بخاتەوە و دەیباتە پەرلەمانی عێراق.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەندین شاری عێراق دەستیپێکردووە و، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری و بنبڕکردنی گەندەڵی داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندەرانەو تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان کورژاون و بریندار بوون.