یەکێتی و پارتی لە بەغدا چییان کردووە؟

پەرلەمانتارێکی کورد چەند زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

ژیان:

ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: یەکێتی و پارتی لە بەغدا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە و پرسیان بە هیچ لایەنێکی هەرێم نەکردووە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا ئاشکرای دەکات "با رایگشتی کوردستان بزانێت، نوێنەرانی پارتی و یەکێتی دوێنێ لە بەغداد بەشداری کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ هێزە شیعی و سوننیەکان کردوە".

ناوبراو ئاشکراشی کردووە: ڕێککەوتنێکیان واژکردوەو هیچ پرس و رایەکیان بە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم نەکردوە.

بەوتەی هۆشیار عەبدوڵا، ئیدی شتێک نیە ناوی یەکڕیزی بێت و ئەوان بەرپرسی هەر دەرەنجامێکی ئەو کۆبونەوەیەن.

شەوی رابردوو ١٢ لایەنی سیاسی عێراق بەبەشداری یەکێتی و پارتی لە بەغدا كۆبوونەوە نزیكەی ٤٠ خالیان وەك و پلاننامەی كار بۆ كۆتایی هێنانی خۆپیشاندانەكان لە عێراق راگەیاند.