سبەینێ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەیەك دابەشدەكرێت


ژیان:

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ مووچە وەردەگرن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم ئەو قوتابخانە و خۆێندنگانە ئاگادار دەكەین كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە سبەی چوارشەممە بەرواری (۲٠ـ۱۱ـ۲٠۱۹) سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (۱٠ـ۲٠۱۹).