وێنە؛ چۆپی یادی لەدایكبوونی كچەكەی كردەوە

چۆپی و كچەكەی هاوشێوەی یەك جلیان پۆشیوە

ژیان:

خانمە گۆرانیبێژی كورد "چۆپی"، نوێترین وێنەی لەیادی لەدایكبوونی كچەكەی بڵاوكردەوە.

چۆپی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی لە رۆژی لەدایكبوونی كچەكەی بڵاوكردەوە.

چۆپی فەتاح، لە ساڵی 1983 لە شاری كەركوك لەدایك بووە، لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، جگە لەكاری هونەریش خەریكی كاری بازرگانییە و دووكانێكی بە ناوی چۆپی دیزاین لە هەولێر كردووەتەوە.