پارتی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم کەسانەی دەستپێکردووە


ژیان:

پارتی دیموکراتی کوردستان لە شیلادزێ و دێرەلووک هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بازرگانەکانی دەستپێکردووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی شێخەکانی بارزانەوە کار لەسەر ئەو کەسانە دەکەن لە ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک کە بازرگانی دەکەن و دەستگیریان دەکەن.

پارتی ئەو بازرگانانە بە تۆمەتی بازرگانی کرد لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان_پەکەکە دەستگیر دەکات.

هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەر ئەم هەڵمەتە دەکەون لە دادگای سەری ڕەش دادگایی دەکرێن و دەخرێنە زیندانەوە.

لە مانگی ٦ی ٢٠١٩دوو هاوڵاتی و لە سەرەتای مانگی ٨ی ٢٠١٩، هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە دەستگیرکراون و براون بۆ سەری ڕەش و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیش لە چارەنووسیان ئاشکرا نەکراوە.