وەزیری بەرگری ڕووسیا وەڵامی تورکیا دەداتەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان


ژیان:

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەرسامی خۆی لە بارەی هەڕەشەكانی وەزیری دەرەوەى توركیا نیشاندا كە رایگەیاند روسیا و ئەمریكا رێككەوتنەكەیان جێبەجێ نەكردووە و ئەوان دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنەكانیان لەو ناوچانە دەست پێبكەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەزاری وەزیرەکەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد؛ لێدوانەکانى مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەبارەى پابەندێکانى ڕوسیا بە بەڵێنەکانى و هەڕەشەکردنى بۆ دەستپێکردنەوەى ئۆپەراسیۆنی سەربازى لە باکورى سوریا، وا دەکات ئاڵۆزبوونى ناوچەکە زیاتر بێت، هەروەها بەلاى وەزارەتى بەرگریی ڕووسیاوە قسەکانى جێگاى سەرسوڕمانن.

دەشڵێت: هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى هێرشەکانیان بۆ سەر باکورى سوریا ناوچەکە ئاڵۆز دەکات نەک چارەسەر بێت.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەوەشیان خستوەتە ڕوو، كە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە و بارگرژییەكان سەربازی زیاتر رەوانەی سنورەكانی سووریا و توركیا دەكات.