کەجەدەکە: تورکیا بە فرۆشتنی کەلوپەلەکانی کورد دەکوژێت


ژیان:

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان – کەجەدەکە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بایکۆتی کاڵای تورکی بڵاوکردەوە و دەڵێت تورکیا بە فرۆشتنی کەلوپەلەکانی کورد دەکوژێت.

کەجەدەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا لە هێرشەکانیدا لەدژی گەلی کورد هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و چەکدارە داعشەکانی ماڵ و موڵکی کوردان تاڵان دەکات.

دەشڵێت: تورکیا زۆربەی ئابووری خۆی بۆ شەڕ سەرف دەکات. هەموو سەرچاوە ئابووری و سیاسەیەکانی بەکاردەهێنێت و کۆمەڵکوژی و قڕکردنی پێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ یەکێک لە ئابووریەکانی تورکیا فرۆشتنی کەلوپەلی تورکی لە دەرەوەی وڵات و گەشتیاریە. بە ملیۆنا یۆرۆی کە بەو رێگەیە دەستیان دەکەوێت، بۆ ڕژاندنی خوێنی کورد بەکاردەهێنرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، پێویستە هەر کورد و دۆستێکی کورد باش بزانێت، یەک قروش کە دەچێتە تورکیا، دەبێتە گولەیەک و بەرامبەر گەلی کورد دەتەقێنرێت و کوردی پێ کۆمەڵکوژ دەکرێت.