ئیسرائیل: ئێران هێرشی کردووەتە سەرمان


ژیان:

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: هێرشەکانی ئەمڕۆ کرایە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

ئیسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ کە کرایە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ئەوەش چالاکییەکی دیکەی ئێران بوو دژ بە ئیسرائیل.

وتیشی: ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتەکانی خۆی لە دژی ئێران و پێشگیری دەکات لە جێگیربوونی ئێران لەو ناوچەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشکرایە سەر بەرزاییەکانی جۆلان و کاتژمێرێک دواتیش میدیای فەرمی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چوار مووشەک لە سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.