پەرلەمانتارێک بۆ ژیان: پرۆژەی چاکسازی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەیە لەژێر میکیاژدا


ژیان:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم حکومەتە بە ناو چاکساز خوازە قەرزارە دەیەوێت بە ناوی پڕۆژەی چاکسازی سزای بە کۆمەڵی  خەڵکی کوردستان و مووچە خۆرانی کەرتی گشتی بدات لە ڕێگەی بڕینی دەرماڵەکەیانەوە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان  لە وتارێکدا کە بۆ سایتی ژیانی ناردوە راگەیاندوە، ھەر سێ لایەنی سەرەکی پارتی و گۆڕان لە گەڵ یەکێتی کە پێکھێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتن هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پرۆژەی چاکسازی زوو بێتە پەرلەمانی کوردستان زوو دەنگی پێ بدەین بە جۆرێک بێت چاکسازی لە داھات و خەرجیەکان بكرێت، پرۆژەکە گشتگیر بێت ھەموو سێکتەرکان بگرێتەوە بەتایبەت ئەو سێکتەرانی کە لە ڕابردوو و ئێستاش زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار بوو ھەوڵبدرێت شەفافیەت لە نەوت و چاکسازی لە خاڵە گومرگیەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و رێگاوبان و رێگریکردن لە سپی کردنەوەی پارە و بە دادگایی گەیاندنی ئەوانەی چەکی پارەیان لە مقاوەلەکان ئەکڕیەوە بە نیوەی نرخەکەی لە حکومەت پارەکەیان بە تەواوەتی وەردەگرت و چەندین ملیۆن دۆلاریان قازانج کرد و بۆ چارەسەری ئەمە چاکسازی لە سێکتەری سیستەمی بانکی بکرێت".

دەشڵێت" بڕیاربوو پڕۆژەی چاکسازی لە خەرجی سەفەرەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت بکرێت،دەبوو پرۆژە چاکسازیە پێشبینیکراوە بودجە زەبەلاحەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتیە نەھێلرێیت یان بکرێیت بە نیوەی ئێستا ، وە خەرجی مانگانەی میوانخانەکان و کەمبکرێیتەوە ئەمانە ھەموو بەشێک بووە لەو گەندەڵخانەی کە لە پێشوودا دەسەلاتدارانی حکومەتی ھەرێم کردبووی بە کەلتوور ، خەڵکی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ  و کارمەند و فەرمانبەری حکومی داوای دادپەروەری لە خانەنشینی بکرێت کە ھیچ نەبێت وەک بەغداد کەمترین مووچەی خانەنشینی ٤٥٠ بۆ٦٠٠ ھەزار دینار بێیت و خانەنشینی مووچە باڵاکان  بۆ نیوە دابەزێت یان ھەر ھەر نەمێنێت وەک یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی لێبکرێت بۆ ئەوەی دادگەری بگەڕێتەوە بۆ خانەنشینان".

ناوبراو راشیگەیاند" بە پێچەوانەوە ئەوەی ئێستا ئێمە زانیاریمان ھەیە لەسەر پڕۆژەی چاکسازی زۆر جیاوازە لە پایی بڕینی موچە و نیو موچە موچەخۆران چاوەڕێی پاداشت بوون!! جگە لە گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە کە مافێکی ڕەوای خۆیانە لێیان زەوتکراوە پاداشتیان بکرێت بەوەی پلەی وەزیفیان بەرزبکرێیتەوە بەداخەوە ئەم حکومەتە بە ناو چاکساز خوازە قەرزارە ھاتوە بە ناوی پڕۆژەی چاکسازی بریاری داوە بە سزادانی کۆمەڵی خەڵکی کوردستان و مووچە خۆرانی کەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا و کارمەندانی زانکۆ وکارمەندانی تەندروستی و لێکۆڵەری داد و ژمێریاران و وردبینان و تەکنیککاران و فەرمانبەرانی وەزارتی کارەبا".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی" بەپێ زانیاریەکانی ئێمە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان یەکێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ شەرعیەت دان بە گەڕانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە بە سەرۆکی حکومەتی وتبوو (با مووچەی سەد ھەزار کەس ببڕێیت کێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن)،  بۆیە لێرەوە دەلێین ئاخۆ برینی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چاکسازیە یان شەفافیەت لە داھاتی نەوت کە سێ ساڵە وەزارتی سامانە سروشتیەکان سەرەڕای زیاد بونی ھەناردەی نەوت بۆ پێنج سەد ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا سەرەڕایی بەرزبونەوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان، بەڵام بە درێژایی ئەم سێ ساڵە تەنھا سێ سەد ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارتی دارایی دەنێریێت کە بریتیە لە داھاتی فرۆشتنی نەوت".

دەشڵێت" دەکرێ چاکسازی لەم فەزاحەتە بکرێت یان برینی دەرماڵەی مامۆستا یان بە بیانویی ئەوەی دەوام کەم دەکات یان دادگایی کردنی ئەوانەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان دۆڕاند و حکومەت  و خەڵکی ئەم وڵاتەیان قەرزار کرد یاخود بڕینی دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی پزیشکی و کارمەندانی کارەبا، چاکسازی لە کەمکردنەوەی بودجە خەیاڵیەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم  و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یان برینی دەرماڵەی خواردنی پۆلیس و برینی دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی وەزارتی خوێندنی باڵا نازانم ئەە ناو دەنرێت چاکسازی یان سزادانی بە کۆمەڵی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان".