حەیدەر عەبادی: بە مەرج واژۆمان لەسەر رێکەوتنی شەوی رابردوی لایەنە سیاسیەکان کردوە


ژیان:
سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق رایگەیاند، بە مەرج واژۆیان لەسەر رێكەوتنەكەی شەوی رابردو كردوە، دەشڵێت" لەسەر هەڵویستەکانی خۆمان سورین بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت".

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" هەڵوێستمان هەر وەک خۆی ماوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە شەوی رابردودا و بە مەرجی پێکهێانی حکومەتی نوێ رێکەوتنمان کردوە".

هەروەها نوسیویەتی" سورین لەسەر ئەوەی حکومەتێکی نوێ دروست بکرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، هاوکات کۆمسیۆنێکی بێلایەنیش هەڵبژێردرێت".

شەوی رابردو بەرپرسانی باڵای عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رێکەوتنێکیان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق واژۆکرد کە ٤٥ رۆژیان بۆ دیاریکردوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان.