دوایین هەواڵەکانی تایبەت بەمەریوان


ژیان:
زانیاریەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن شەوی ڕابردوو تەرمی کوژراوەکان دراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکان لە شاری مەریوان ئەمرۆ سێشەممە قوتابخانەکانی ئەوشارە سەرجەمیان داخراون.

هاوکات رێگای ناوچەکانی "جوجەسازی" و "کانی دینار"  داخراون.

بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو تەرمی قوربانیەکان رادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە و پێیان ڕاگەیاندون کە دەبێت هەر ئەمشەو بەخاکیان بسپێرن.

لەلایەکی دیکەوە دوو کەس لە بریندارانی ئەو شارە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراون.