کەشناسی لەسەر کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرما بۆ ژیان زانیاری دەخاتە ڕوو


 ژیان:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند" بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەم شەپۆلی سەرمایەی ئێستا کە هەیە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت".

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلی سەرمایەی هەرێمی کوردستان بەهۆی زاڵبوونی بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریاوەیە لە وڵاتی روسیا و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەم شەپۆلی سەرمایە بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی باران لە ئارادا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ پێشبینییەک بۆ باران بارین لە ئارادا نییە، ئاسمانی ناوچەکە کەمێک هەور ساماڵ دەبێت، بەڵام کۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باو سەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردوە و لە هەندێک ناوچەش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دابەزیون.