کچە کوردەکەی سلێمانی سێیەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

ساندرا ئەلێساندرا

ژیان:

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "ساندرا" سێیەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی HOLA CHIKOS بڵاو کردەوە.

ساندرا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە  بە ناوی HOLA CHIKOS کە کاری دەرهێنانی ڕەوەند جەوادەوە بە ئەنجام گەیەندراوە و تێکستەکەی لەلایەن ئاریۆ نووسراوە و کاری میوزیکی لەلایەن تایمەوە داندراوە.

ساندرا ئەلێساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، پێی وایە هونەر ئازادە و لە رێگای زمانەوە دەتوانین کەلتوری یەکدی بناسێنین.