تورکیا: چەکی قەدەغەکراومان بەکارنەهێناوە

خولوسی ئاکار، وەزیری بەگری تورکیا

ژیان:

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: وڵاتەکەى لە هێرشەکانى بۆ سەر باکوری سوریا چەکى قەدەغەکراویان بەکارنەهێناوە لە داهاتوشدا بەکاریناهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە خولوسی ئاکار، وەزیری بەگری تورکیا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای ناوچەکە هێرشیان دەکرێتەسەر، بەڵام ئەوان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

وتیشی: هێزەکانى تورکیا دەستیان بەسەر ٦٠٠ ناوچەى نیشتەجێبوندا گرتوە لە روبەرى ٤٣٠٠ کیلۆمەتردا و چەندین ناوچەى پشکنینیان دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەروەها لە رێگەی سەرەکی ئێم فۆر خاڵی پشکنین دانراوە و  نزیکەی ١٢٠٠ شەڕڤان کوژراون.

وەزیری بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ روسیادا لە گفتوگۆدا دەبن دەربارەى چۆنیەتى مامەڵە کردن لەگەڵ مانەوەى یەکینەکانى پاراستنى گەل لەو ناوچانەى کە لەگەڵ روسیادا رێککەوتنیان لەسەر ئەنجامداوە.

ناوبراو، لەبارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراویش دەڵێت "ئێمە پابەندی رێسا نێودەوڵەتییەکانین و چەکی قەدەخەکراومان بەکارنەهێناوە".