تەرمی مامۆستایەکی ئایینی لە هەولێر دۆزرایەوە


ژیان:

تەرمی پێشنوێژ و وتارخوێنێنێکی مزگەوتی حاجی عاسی لە کەرکوک بەیانی ئەمڕۆ بەکوژراوی لەباڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر دۆزرایەوە.

پۆلیسی هه‌ولێر لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: پۆلیس ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌بوونی ته‌رمێك له‌شوقه‌كانی زانیاری له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری  لە هەولێر و تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو تەرمە تەرمی دکتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک بووە و ئەمشەو لە گۆڕستانی رەحیماوای شاری کەرکووک بەخاکسپێردراوە.

دکتۆر یوسف ئەحمەد دوێنێ چوارشەممە 20-11-2019 رۆشتووە بۆ هەولێر، مامەڵەی هەبووە بۆ ئەوەی پلە وەزیفییەکەی کە مامۆستای ناوەندی بووە بگوازێتەوە بۆ خوێندنی باڵا.